گەنجێك بە تۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی دەستگیردەكرێت

کوردستان

16/03/2023     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین -

لەشاری هەولێر كچێكی تەمەن 28 لەلایەن برایەكی كوژرا، پۆلیسی شارەكەش بكوژەكەی دەستگیركردو راشیگەیاند، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، كچێكی تەمەن 28 ساڵ بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە، كە گولـلە بەر سەری كەوتبوو، دوای دوو كاتژمێر مانەوە، بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، گیانی لەدەستدا.

وەك لە روونكردنەوەكەی پۆلیس هەولێردا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی زانیاری، دەركەوت كە ناوبراو لەلایەن برایەكیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن (32) ساڵ لەسەر كێشەیەكی خێزانی، بە گوللە لێی دەدات، هێزەكانی پۆلیسیش توانیان لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.

لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوەو رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێككاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن