ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆپا لیگ، یانەی ڕیاڵ بیتیسی ئیسپانی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بوویەوە.
ئەنجامی یاریی چوون بە چوار گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ لەبەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات. لەم یارییەشدا سەرکەوتنەکەیان بەسەر بیتیسدا دووبارە کردەوە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتاییان بە یارییەکە هێنا، تەنها گۆڵی یارییەکە مارکۆس راشفۆڕد لە خولەکی 55 دا تۆماریکرد.
یانەی مان یونایتد بە ئەنجامی کۆی گشتی (5-1) شکستی بە بیتیس هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی و یانە ئیسپانییەکەش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: