شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 323

راچڵەكین-

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی  ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان  دەكات لەرۆژەكانی پشوودا زیادكردنی ئاشكرا، بۆ زەوییەكانی  شارەوانیی سلێمانی ئەنجام نادرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەئاگاداری نامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە،سەرجەم ئەو زەوییە بازرگانییانەی  كە بڕیاربوو رۆژی ٢٢\٣\٢٠٢٣ بە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێت دوادەخرێت، بۆ رۆژی یەكشەممە  رێكەویی ٢٦\٣\٢٠٢٣.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، داوا لەهاووڵاتیان دەكەین هەر كەس خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٦\٣\٢٠٢٣ كاتژمێر (١٠) سەر لەبەیانی ئامادەبێت  لە تەلاری سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی  وە بارمتەی یاسایی بەشێوەی چەكی پەسەندكراوی بانكی بەختیاریی پێبێت.

زەوییەكان بریتییە لە:-
١-زەوی ژمارە ٣٧/٧٠ كەرتی ٣هۆمەرەكوێر 
٢-زەوی ژمارە  ٧٣\٣٧ كەرتی ٣هۆمەرەكوێر
٣-زەوی ژمارە ٣٧/٥٩٩كەرتی ٣هۆمەرەكوێر 
٤-زەوی ژمارە ١١٧\٣كەرتی ٤ولوبە 
٥-زەوی ژمارە ٨/٢٢٥كەرتی ٣٧خێوەتە
٦-زەوی ژمارە ٨/٢٢٦كەرتی ٣٧خێوەتە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن