كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ژیری دەستكرد بەكاردەهێنێت

هەمەڕەنگ

17/03/2023     ژمارەی بینراو 216

راچڵەكین-

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیای ئەمریكی رایگەیاند كە لە بەرنامەكانی ئۆفیس وەك وۆرد، ئێكسڵ و ئاوتلۆك، ژیری دەستكرد بەكاردەهێنێت.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە كە ناوی "Copilot"ە، دەبێتە هۆی چالاككردنی كردارەكانی وەك پوختكردنی ئیمەیلە درێژەكان، ئامادەكردنی رەشنووس لە وۆرد و جوڵەی سلایدەكان لە پاوەرپۆینتدا.

مایكرۆسۆفت، ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندی چات بەناوی "Business Chat" بۆ پڕۆگرامەكانی زیاد دەكات كە لە رۆبۆتی چاتی زیرەكی بەناوبانگی "ChatGPT" دەچێت كە لە ماوەی رابردوودا ناوبانگێكی زۆری دەركرد.

كۆلێت ستالباومەر، بەڕێوبەری گشتی مایكرۆسۆفت ٣٦٥، ئەوەی ئاشكرا كرد، لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە نوێیە تەنها بۆ ٢٠ كڕیاریان بەردەست كردووە و لە مانگەكانی داهاتوودا بۆ كڕیارانی زیاتر دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن