کەشناسی: لەم ناوچانەی هەرێم لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

کوردستان

18/03/2023     ژمارەی بینراو 294

راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات لێزمە باران و هەورە تریشقە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەمڕۆش ئەگەری نمە باران هەیە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم.

روونیشیکردەوە سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەڕۆ و لە هەندێك ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 18
گەرمیان : 25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن