دانی ئەلڤێس مان لە خواردن دەگرێت

وەرزش

18/03/2023     ژمارەی بینراو 96

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی، بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە زینداندا مانی لە خواردن گرتووە.

ئەلڤێس لە ٢٠ی کانونی دووەمی ئە مساڵ دەستگیرکرا، دوای ئەوەی تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لە یانەیەکی شەوانەدا تۆمارکرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، ئەلڤێس ئێستا لەو زیندانەی کە تێیدا دەستبەسەرە، مانی لە خواردن گرتووە. چونکە هاوژینەکەی بڕیاریداوە لە ئەلڤێس جیاببێتەوە.

 

جوانا سانز، هاوژینی ئەلڤێس لە پۆستێکی ئینستاگرامدا، جیابوونەوەی خۆی لە ئەستێرە بەرازیلییەکە راگەیاند، ئەمەش دوای تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلڤێس بەتەواوی شکاوە و زوو توڕە دەبێت، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی باسی ئەم بابەتەی بۆ کردووە و چەند ڕۆژێکە بەهیچ شێوەیەک خواردنی نەخواردووە.

“زە سەن” ڕوونیشیکردەوە کە ئەلڤێس سەرەتا ڕەتیکردەوە کە ئەو کچە بناسێت کە گوایە دەستدرێژی کردووەتە سەری، دواتر ئیفادەکەی لەبەردەم دادوەردا گۆڕیوە لە دانیشتنەکەدا، دوپاتی کردووەتەوە کە هەموو ئەو شتانەی لە نێوانیاندا ڕوویانداوە بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن