نزیکەی 400 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 126

راچڵەکین –
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا نزیکەی 400 کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵاتەکە دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ شەممە، میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، لە ماوەی 10-16ی ئەم مانگە 399 کۆچبەری نایاسایی لە پارێزگای کرکڵارئیللی دەستگیرکران.

روونیشیکردەوە، 10 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکران و دەستیش بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلدا گیرا کە بۆ قاچاخچێتی بەکاردەهێندران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن