بەڤیدیۆ، ئیڤەرتۆن چێڵسی بەیەکسانبوون ناچار کرد

وەرزش

18/03/2023     ژمارەی بینراو 71

ڕاچلەکین سپۆرت -

 

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 28 ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە نەیانتوانی بگەنە گۆڵی یەکتر و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

بەڵام لە تایمی دووەمدا و سەرەتا لە خولەکی 52 دا جواو فیلێکس تۆڕی گۆڵی ئیڤەرتۆنی هەژاند، دواتر لە خولەکی 69 دا عەبدواڵلە دوکوری یارییەکەی یەکسانکردەوە.

 

دواتر لە خولەکی 76 دا کای هاڤێرتزی ئەڵمانی بە لێدانی یەکللاکەرەوە بلوزی پێشخستەوە، پێش یەک لەکۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە ئەلیس سیمز گۆڵی یەکسانبوونی کردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش هەردوو یانە خاڵێکیان بەدەستهێنا، چێڵسی بە 038 خاڵ لە خانەی دەیەمدایە، ئیڤەرتۆن بە 26 خاڵ لە خانەی پانزەیەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن