گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكانی باكوری كوردستان و توركیا نزیك دەبنەوە لە 50 هەزار كەس

جیهان

19/03/2023     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین-

جێگری سەركۆماری توركیا، ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی بوومەلەرزەكانی مانگی رابردووی باكوری كوردستان و توركیا ٤٩ هەزار و ٥٨٩ كەس گیانیان لەدەستداوە.

فوئاد ئۆكتای، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەناوەندی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (ئافاد)، زانیاریی سەبارەت بە كارەكانی دوای بوومەلەرزەكانی ٦ی شوبات كە چەقەكەی قەهرەمانمەڕەش بوو، وەرگرت.

فوئاد ئۆكتای رایگەیاند: "لە ئەنجامی كارەساتی بوومەلەرزەكاندا، ٤٩ هەزار و ٥٨٩ كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەش هەزار و ٨٠٧یان بیانی بوون.

وتیشی، لەو پارانەی كە لە هەڵمەتی "توركیا یەك دڵە"دا بەخشراوە، ٨٢ ملیار و ٤٥٤ ملیۆن و ٦١١ لیرەی توركی خراوەتە سەر هەژمارەكانی ئافاد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن