سكرتێری گشتیی ئۆپێك لە بەغدا-یە

ئابوری

19/03/2023     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین-

سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت (OPEC)، گەیشتە بەغدا. بڕیاریشە لەماوەی مانەوەیدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجام بدات.

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ھەیسەم غەیس، سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت، گەیشتووەتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەیسەم غەیس لە سەردانەكەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.

عیراق كە ئەندامە لە رێكخراوی وڵاتانی ھەرنادەكاری نەوت (OPEC) لە دوای سعوودیە، بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاو ھەژمار دەكرێت كە رۆژانە تێكڕا چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن