چەندین هەلی كار رادەگەیەنرێت

کوردستان

19/03/2023     ژمارەی بینراو 445

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، پێویستی بە ژمارەیەك ئەندازیاری كارەبا هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە، بۆ بەشی پلان و تەكنیك.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەید سادق ئاماژەی بەوەكردووە، هەركەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، فۆرمی تایبەت بەشێوەی ئۆن لاین پڕبكاتەوە، لە ماوەی (5) رۆژدا تا بەرواری (24/3/2023).

مەرج و زانیارییەكانی تایبەت بەو بەڕێزەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە پڕ دەكاتەوە: (تكایە بۆ نوسینی وەڵامەكانت لەم فۆڕمەدا كوردی لاتینی بەكاربهێنە)
١- پێویستە تەمەنی لە نێوان (25) ساڵ بۆ (40) ساڵ بێت.
٢- دانیشتووی قەزاكانی سەیدصادق و شارەزوور بێت.
٣- لایەنی كەم هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (ئەندازیاری كارەبا) بێت.  
٤- ئەو كەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم كارە پێویستە فەرمانبەرێكی میلاكی هەمیشەیی شارستانی بكاتە كەفیلی خۆی كە كۆی مووچەی مانگانەی لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بكاتە كەفیل بۆ تەواوكردنی ئەو بڕە.
٥- یەكێك لە مەرجەكانی تری وەرگرتن ئەوەیە كە ڕازی بێت تا ساڵێك واز لەكارەكە نەهێنێت .
٦- كەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
٧- ئەم كارە بۆ حكومەت ئەنجام دەدرێت بەشێوەی ڕۆژانەیە و كرێی هەر ڕۆژێك بەپێی ڕێنماییە بەركارەكان لە ئێستادا (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینارە كە لای زۆرەكەی بڕی (٣٧٥،٠٠٠)دینار دەبێت لە مانگێكدا بە مەرجێك لە (١٥) ڕۆژ كەمتر كاری نەكردبێت لە مانگەكەدا ، هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت بەڕێوەبەرایەتی لای سەرەوە هیچ ئوتومبێل یان ئامرازێكی گواستنەوە دابین ناكات بۆیان.
٩- ئەو ئەندازیارانەی وەردەگیرێن كاركردنیان لە بەشی پلان و تەكنیكی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق دەبێت.
تێبینی /
ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە (5) حەوت ڕۆژ دەبێت لە ڕێكەوتی ڕاگەیاندنیەوە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە كرتە لەم بەستەرە بكە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن