سلێمانی: چەند شەقامێك بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن

کوردستان

19/03/2023     ژمارەی بینراو 252

فۆتۆ/ ئیبراهیم فەتاح

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، بەبۆنەی چالاكییەكانی نەورۆز، چەند شەقامێك لەناو شاردا بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە ڕێكەوتی 20-3-2023 دوو شەقامی شاری سلێمانی بەربەست دەكرێت. 

"لە كاتژمێر 9:00 ی بەیانی بەهۆی چالاكییەكانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیك محمود شەقامەكە بۆ ماوەیەكی كاتی بەربەست دەكرێت، كە خاڵی دەستپێك لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی كۆتایی كە دەكاتە ناو پاركی هەواری شار. دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەكە شەقامەكە بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە. داوا لە شۆفێران دەكەین لەو كاتانەدا ئەو شەقامە بەكارنەهێنن. "

" بەهۆی چالاكییەكانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ  لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی 20-3-2023  بەربەست دەكرێت و تا كۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەكرێت و بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەكە بە ڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە. واتە لەو كاتەی شەقامەكە بەربەست دەكرێت تەنها بۆ پیادەڕەو كراوە دەبێت."

"سەبارەت بە سەیرانگای دووكان لە ڕێكەوتی 20-3-2023  لەكاتژمێر 12:00 ی شەو بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ئوتومبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووكان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن