سوودانی سەردانی تورکیا دەکات

عێراق

20/03/2023     ژمارەی بینراو 269

راچڵەکین –
بڕیارە سبەینێ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەیاوەری شاندێکی باڵای تەکنیکی سەردانی تورکیا بکات.

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری دەرامەتەکانی ئاو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بە یاوەری شاندێکی باڵای تەکنیکیی سەردانی ئەنقەرە دەکات کە لە میانیدا ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکات لەنێویاندا، دۆسیەی ئاو، پرسی ئاسایشی سنوور و ھاریکاریی ئابووریی نێوان ھەردوو وڵات.

لای خۆیەوە خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی دەرامەتەکانی ئاو بە رۆژنامەی "سەباح"ی رایگەیاند کە دۆسیەی ئاو لە گرنگترین ئەو دۆسیانە دەبێت کە محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێی دەکات.

رۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەدەست گەیشت بۆ ئەوەی سەردانی ئەنقەرە بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن