دوای سەدان ساڵ ونبوون، کیشوەرێکی نوێ دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

21/03/2023     ژمارەی بینراو 527

راچڵەکین –
پاش نزیکەی 400 ساڵ گەڕان و پشکینین، دواجار زانایانی جوگرافیا و جیۆلۆجیا لەم ساڵانەی دواییدا کیشوەرێکی نوێ بە ناوی "زیلاندیا" دۆزرایەوە کە سەدان ساڵ بوو بە نادیاریی مابووەوە.

پێشتر هەموو هەوڵەکانی دەریاوان و گەڕیدەکان بۆ دۆزینەوەی کیشوەرەکە شکستیان هێنابوو کە رووبەرەکەی 4.9 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زۆربەشی دەکەوێتە ژیر ئاوەوە.

زانایان پێیانوایە زیاتر لە 500 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر "زیلاندیا" بەشێك بووە لە نیمچە کیشوەری گوندوانا کە زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای جەمسەری باشوور و رۆژهەڵاتی ئوسترالیای لەخۆگرتبوو.

105 ساڵ لەمەوبەر "زیلاندیا" لە کیشوەرەکەی دیکە جیابووەتەوە و تا ئێستاش زانایان هۆکارەکەیان بۆ روون نەبووەتەوە.

ئاندی تولوك، یەکێک لە زاناکای جیۆلۆجیا لە پەیمانگەی تاج زیلاند کە لە ساڵی 2017دا کیشوەرەکەی دۆزیوەتەوە دەڵێت، تا ئێستا تێنەگەیشتوون لە هۆکاری جیابوونەوەی "زیلاندیا" لە کیشوەری دایك.

بە تێپەڕبوونی کاتیش، کیشوەرەکە کەوتووەتە ژێر شەپۆلەکانی دەریاوە و زیاتر لە 94٪ی لە ژێر ئاودا نوقم بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن