ئیلۆن ماسك: ستاتۆی "هێڵی شین" لە تویتەر دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا بەكاربهێنرێت

مەڵتی میدیا

24/03/2023     ژمارەی بینراو 494

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاند، ستاتۆی "هێڵی شین" كە بە ئەكاونتی پشتڕاستكراوە ناسراوە، لەمەودوا دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا بەكاربهێنرێت.

ئیلۆن ماسك لە پەیامێكدا رایگەیاندووە: "ستاتۆی هێڵی شین ئێستا بۆ هەموو جیهان بەردەستە!".

ستاتۆی "هێڵی شین" خزمەتگوزارییەكی مانگانەیە كە بە پارە كار دەكات و هێڵی شین بۆ ئەكاونتی بەكارهێنەران زیاد دەكات"، هەروەها دەستڕاگەیشتنی پێشوەختە بۆ تایبەتمەندییە نوێیە تایبەتەكان دابین دەكات.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە كە دەتوانرێت تویتی درێژتر دابنرێت، دەستكاریی تویتەكان بكرێت، ڤیدیۆ بە كوالێتی 1080p بڵاوبكرێتەوە.

كۆمپانیاكە دوێنێ رایگەیاند،داواكارییەكان بۆ دانانی نیشانەی پەسەندكردنی خۆڵەمێشی بۆ ئەكاونتە حكوومییەكان و ئەكاونتە فرەلایەنەكانیش وەرگیراون.

سیستەمی ئەكاونتی پشتڕاستكراوەی تویتەر كە بە ستاتۆی "هێڵی شین" ناسراوە، ماوەی ١٣ ساڵە كاری پێدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن