سلێمانی؛ كەسێك خەزووری خوشكەكەی كوشت

کوردستان

24/03/2023     ژمارەی بینراو 714

راچڵەكین-

لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كەسێك خەزووری خوشكەكەی خۆی كوشت و دواتر هەڵات.

ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ بە ناوی (ح،س)، كە باوكی چوار منداڵ بووە، لەلایەن برای بووكەكەی بە چوار فیشەك كوژرا.

دوای ڕووداوەكە، ھێزەكانی پۆلیس تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە كاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕوویداوەو قوربانییەكە پیشەی ڕۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل بووە. كوڕی قوربانییەكەش ئاماژەی بەوەكردووە كە بكوژی باوكی ناسراوەو سكاڵایان لەدژی تۆماركردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن