هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانی دەربەندیخان و زێی گەورە بەردەوامن

کوردستان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 203

راچڵەکین –
تا ئێستا تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە نەدۆزراوەتەوە کە هەفتەی رابردوو یەکێکیان لە دەربەندیخان و دووەمیشیان لە زێی گەورە خنکان.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووە تیمەکانی غەواس لە قەزای دەربەندیخان لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکن کە بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا.

لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا تەرمی منداڵێک بە ناوی سۆنیا ئەمجەدی نۆ ساڵان نەدۆزراەوەتەوە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کەوتە ئاوی زێی گەورەوە.

منداڵەکە لەگەڵ باوکی سەرقاڵی ئاودانی دەخڵودان بوون، کاتێك پێی خلیسکاوەو کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن