شەھید فاقە مەخموری کێ بوو؟

ڕاپۆرت

26/03/2023     ژمارەی بینراو 4799

راچڵەکین - 
٢٨ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی فەرماندە فاقە مەخموری تێدەپەڕێت. شەهیدی سەرکردە و فەرماندەی ئازا و چاونەترس و هەڵۆ بەرزەفڕەکەی مەخموور شەهیدی هەمیشە لەیاد شەهید (فاقە مەخمووری).

شەهیدی فەرماندە فاروق حسێن عەبدوڵا، ناسراو بە فاقە مەخموری لە ساڵی ١٩٦٣ لەمەخمور لەدایکبووه، ئامادەیی کشتوکاڵی تەواو کردووە.

ساڵی ۱۹۸۰ پەیوەندی بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوه کردووە، ساڵی ۱۹۸۲ بووەتە پێشمەرگه لەهەرێمی دەشتی هەولێر. ساڵی ۱۹۸٤ دەبێته جیگری کەرت لەتیپی (٨٧)ی قەرەچووغ. ساڵی ١٩٨٦ بووەته فەرماندەی کەرتی (٢)ی شەهيد ئەحمەد قەمبەری لەتیپی (٨٦)ی دەشتی ھەولێر. ساڵی ١٩٨٨ دەبێته جێگری فەرماندەی تیپی (٨٧)ی قەرەچوغ و  ساڵی ١٩٨٩ دەکرێته فەرماندەی تیپی (٨٧)ی قەرەچوغ.

لە ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ دەکرێته جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی ۱۷ی قەرەچوغ، کە شەهید (ڕێباز) لێپرسراوی بەتالیۆنەکە بووە، هەمان ساڵ دەکرێتە فەرماندەی بەتالیۆنی ۱۷ی قەرەچوغ. ساڵی ١٩٩٢ کراوه به لێپرسراوی بەتالیۆنی ۲ی قەرەچوغ.

لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەکرێتە فەرماندەی فەوجی (۲)ی پاراستنی هەولێر بە پلەی مقەدەم، ماوەیەکیش بەڕێوەبەری ئاسایشی ئاکرێ بووە، لەناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٤ کرایە  فەرماندەی لیوای تایبەتی ڕۆژهەڵات و لەژیانی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار بووە.

فاقە مەخموری شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ٣ــ ١٩٩٥، لەشەڕی ناوخۆ شەهید بوو.

ئەو شەڕ و داستانانەی شەهید فاقە مەخموری بەشداری تێیاندا کردووە:
۱- گرتنی بێتواتە، ۱۹٨٣
۲- گرتنی هیران مانگى کانونی دووی ١٩٨٥
۳- گرتنی زنجیرە رەبیەکانی ڕێگای کۆیه ـ هەولێر، ۱٩٨٥
٤- شەڕی قەيوان ماوەت ١٩٨٦
٥- لێدانى بيره نەوتەكانی كەركوك ١٩٨٦
٦- شەڕی سیاو و شێخ شەروان لە ١٣-١١-١٩٨٦
۷- شەڕی تەلەلخێم ۱٩٨٦
٨- گرتنی ناحیەی تەقتەق ١٩٨٧
٩ـ گرتنی کەرتی ئەبوجەعفەری مەنسوور ١٩٨٧
١٠- شەڕەکانی مەڵبەندی سێ
١١ـ گرتنی سەری ڕەش، ١٩٨٧
۱٢- شەڕی کونەکۆتر ـ قەندیل ۱۹۸۸
۱٣- گرتنی گوندی مەچلوبه له تۆڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ۱۹۸۸
۱٤- لە ڕاپەڕینی ١٩٩١، بەرپرسی راستەخۆی ڕزگارکردنی شاری مەخمور و کەندێناوه و قەراج بووە
۱٥- لە داستانی کۆڕێ رۆڵی سەرەکی هەبووە و تانکێکیشی سوتاند ۱۹۹۱
۱٦- سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی گرتنی فه وجی ۲۰ی سەر بەلیوای دیبەگە - مەخموری کردووە
۱٧- فەرماندەی راستەوخۆی گرتنی کەتیبەی تۆپخانە و کەتیبەی تانکی دیبەگە بووە.

فاقە مەخموری لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ٢٦/٣/١٩٩٥ لە ناحیەی کەسنەزان شەھید بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن