راچڵەکین -
زۆر کەس هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە
وەرزش کردن و شێوازی ژیانیان تێک نەدەن، بەڵام تینویەتی و هیلاک بوونی رۆژوو،
بەربەستی سەرەکیە لەبەردەمیان، کە واز لە وەرزشیش دەهێنن دوای رەمەزان کێشیان زیاد
ئەکات و لیاقەیان نامێنێ.
ئەگەر کەسێک بیەوێت بە رۆژ وەرزش
بکات وا باشە عەسرێکی فێنک و سەعاتێک پێش بەربانگ وەرزشێکی سووک بکات وەکو رۆیشتن
و وەرزشی سویدی و ئامێری راکردن، نابێت وەرزشی قورس و بەرز کردنەوەی قورسایی بکات.
لەکاتی رۆژوو شکاندن پێویستە ئاو و
شلەمەنی زۆر بخواتەوە، لە نێوان بەربانگ و پارشێو بەلایەنی کەمیەوە ۳ لیتر ئاو
بخواتەوە. بۆ بەربانگ شۆربای نیسک زۆر بەسوودە، چونکە بڕێکی باش لە پڕۆتین و
کاربۆهیدرات ی تیایە.
خواردنی مۆز و خورما بۆ وەرزشەوان
زۆر باشن، چونکه دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کە ماندویەتی و شەکەتی و گرژبوونی
ماسولکەکان دوای وەرزش کردن کەم ئەکەنەوە.
پێویستە سەوزە و میوە و شەربەت و
شیر زۆر بخورێتەوە بەڵام دوور کەونەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە و بیبسی کە لێدانی
دڵ زیاد ئەکەن و میزپێکەرن و جەستە ووشک ئەکەنەوە.
وا باشه دوورکەونەوە لە وەرزش
کردنی لەبەر تیشکی خۆر و لە کاتی نیوەڕوان بۆ ئەوەی ووشک نەبنەوە و گورچیلەیان
زیانی پێ نەگات.، وەرزش کردن بۆ ماوەیەکی درێژ (لە سەعاتێک زیاتربێ) شەکرەی خوێن
زۆر دائەبەزێنی و دوور نیە زیان بە مێشک و دڵ بگەیەنێت.
تا دوو کاتژمێریش دوای بەربانگ
وەرزش کردن تەندروست نیە، چونکە لەوکاتەدا جەستە سەرقاڵی گەدە و ریخۆڵەکانە بۆ
هەرس کردنی خواردن و دەستکەوتنی وزە و ناپرژێتە سەر وەرزش کردن!
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە