راچڵەکین –
یەدەگی ئاو لە هەرێمی
کوردستان بەرزبووەتەوە و کار لەسەر جێبەجێکردنی شەش بەنداویش دەکرێت بۆ سوود
وەرگرتن لە باراناو و گلدانەوەی ئاوی زیاتر.
ئەمڕۆ دووشەممە، هیوا
عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی
سەباح رایگەیاند: هەرێمی کوردستان پلانی بۆ سوودوەرگرتن لە باراناو و توانەوەی
بەفر دارشتووە بۆ ئەمبارکردنی لە بەنداوەکاندا.
روونیشیکردەوە 30٪ ئاوی
بەنداوەکان لە باران و بەفری چیاکانی هەرێمی کوردستان پێکدێتم چونکە پاکترن و
70٪شی لە ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات و لقەکانی وەردەگیرێت.
وتەبێژەکەی وەزارەتی
کشتوکاڵ راشیگەیاند ئەمساڵ چوای بەنداو لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دروستکراوە
و کار لەسەر دروستکردنی شەش بەنداوی دیکەش دەکرێت.