گۆگڵ داوا ده‌كات هاوڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌

هەمەڕەنگ

04/04/2020     ژمارەی بینراو 279

گۆگڵ

ڕاچڵه‌كین-

كۆمپانیای گۆگڵ له‌ یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌پلیكه‌شنه‌كه‌ی‌ داوا ده‌كات هاوڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

گۆگڵ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ و ژیانت بپارێزه‌ و كارێك بكه‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا ڤایرۆس كه‌مببێته‌وه‌"

له‌دوای كردنه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گۆگڵ 5 په‌یامی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌یه‌ و تیایدا داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر چونه‌ ده‌ره‌وه‌ دوور له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر بوه‌ستن و ده‌سته‌كان پاك بشۆن و له‌كاتی كۆكیندا ده‌ست به‌ ده‌متانه‌وه‌ بگرن و ئه‌گه‌ر هه‌ستان به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كرد په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن