راچڵەکین -
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەربارەی حوکمی
کۆبوونەوەی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی لە یەک رۆژدا، فەتوایەك رادەگەیەنێت.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:
به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بكه‌وێته رۆژی هه‌ینی،
پرسيار ئاراسته‌ى ئەنجومه‌ى باڵاى فه‌توا كراوه ده‌رباره‌ى نوێژى هه‌ينى؛ ئايا ئه‌وانه‌ى
ئاماده‌ى نوێژى جه‌ژن ده‌بن، پێويست و واجبه ئاماده‌ى نوێژى هه‌ينيش ببن يان نا؟
روونیشیکردەوە زانایان دوو ڕای جیاوازیان هەیە:
ڕاى يه‌كه‌م: رای جمهوری زانایانی ئیسلام؛
بەتایبەتی هەرسێ مەزەبی (حەنەفی و شافیعی و مالیكی و ظاهيريه‌كان) پێیان وایە ،
بە هیچ شێوەیەك نوێژی جەژن شوێنی نوێژی هەینی ناگرێتەوە و نوێژى هه‌ينيش شوێنى
نوێژى جه‌ژن ناگرێته‌وه.
ڕاى دووه‌م: حه‌نبه‌ليه‌كان ده‌ڵێن: كه يه‌كه‌م
ڕۆژى جه‌ژن كه‌وته ناو ڕۆژى هه‌ينى؛ ده‌توانن نوێژى هه‌ينى نه‌كه‌ن.
یەکێتی زانایان دەربارەی ڕای پەسەند ڕایگەیاند به‌ڵگه‌كانى
حه‌نبه‌ليه‌كان هه‌موويان لاوازن و زانايانى فه‌رمووده يه‌كده‌نگ نين له‌سه‌ريان
و هيچيان قطعي الدلالة نين و نابنه به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌كردنى نوێژى هه‌ينى، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ل رۆژى جه‌ژندا كۆبووه‌وه.
لە فەتواکەدا دەڵێت: "بۆيه ئێمه، وه‌ك لیژنه‌ى
باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان؛ داوا ده‌كه‌ين بە هیچ شێوەیەك ئەوە
نەكرێتە مایەی دەنگە دەنگ‌و ئاژاوه‌و قسە‌و قسەلۆك‌و دروستكردنی رارایی و كێشە
نانەوە لە ناو موسڵمانان و باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف‌و را
جیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بكەن، چونكە ئەو كاتی لە جیاتی پەناربردن بۆ روخسەت،
دەستگرتنە بە عەزیمەت‌و رۆییشتنە لەسەر رای زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لە
خیلافیش چوونەتە دەر، به‌تايبه‌تتر كه ئێستا له‌هه‌ركاتێك زياتر پێويستيمان به
يه‌كده‌نگى و خۆشه‌ويستى و ته‌باييه.
داواشیکردووە "هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ى ده‌توانن
به‌شدارى نوێژ بكه‌ن و هيچ به‌هانه‌يه‌كى شه‌رعيان نيه؛ با ئاماده‌ى مه‌ڕاسيمى
نوێژى جه‌ژن و نوێژى هه‌ينى بن، كه به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه ڕۆشتن و ده‌ستگرتنه به
ڕاى زۆرينه‌ى زانايانى فيقهى ئيسلامى".