چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی ژیانی ئەبو مەهدی موهەندیس

ڕاپۆرت

21/01/2020     ژمارەی بینراو 313

جەمال جەعفەر محەمەد ئالی ئیبراهیم یان جەمال ئیبراهیمی كە دواتر بە ئەبو مەهدی موهەندیس ناوی بانگی دەركرد.

-ساڵی 1954 لەشاری بەسڕە لە دایكبووە، باوكی عیراقی و دایكی ئێرانییە و هاوكات هاوسەرەكەشی خەڵكی ئێرانە.

- دەرچووی بەشی ئەندازیارییە  و لەساڵی 1970 وە بوەتە ئەندامی حزبی دەعوە.

- زمانی فارسی بە باشی دەزانێت و دوای دروستبوونی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عیراق لەساڵی 1980 دەبێتە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە.

- دوای تەواوكردنی خولی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی دەبێتە یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكانی سوپای بەدر و بۆ ماوەیەكش دەبێتە فەرماندەی سوپای بەدر.

- دوای ڕووخانی ڕژًیمی بەعس لەساڵی 2003 لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ عیراق.
- بۆ ماوەیەك دەبێتە ڕاوێژكاری ئیبراهیم جەعفەری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق.

- دوای گەڕانەوە بۆ عیراق لە ساڵی 2003 لە سوپای بەدر و ئەنجومەن باڵای ئیسلامی عیراق جیادەبێتەوەو گرووپی كتائبی حزبوڵڵا دروست دەكات و دواتر لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق سەردەكەوێت، بەڵام بەهۆی كێشەی ڕابردووە واز دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

- لە كۆتایی ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە بۆ عیراق.

- لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و هێرشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و لەگەڵ دروستبوونی حەشدی شەعبی دەبێتە یەكێك لەسەركردە باڵاكانی حەشد و هەتا كوژرانی وەك سەركردەیەكی حەشدی شەعبی مایەوە.

- ئەبو مەهدی موهەندیس خۆی بە سەربازی قاسم سولەیمانی دەزانی و دواتریش پێكەوە كوژران. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 3-1-2020 قاسم سولێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لەبۆردومانێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن