كەلار؛ پێنج بەنزینخانە سزادران

ئابوری

05/04/2020     ژمارەی بینراو 1020

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەهۆی پابەند نەبوونیان بەبڕیارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ، لەقەزای كەلار پێنج بەنزینخانە سزا دران.

قائیمقامیەتی قەزای كەلار، ئەمڕۆ یەكشەممە 5-4-2020 لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەمكی رەوانەی (راچڵەكین) كراوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بە هۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكان كردنەوەی بەنزینخانەكانیان، دوای سەردانی لیژنەی سوتەمەنی كەلار  بە بڕیاری قائیمقامی كەلار بەنزینخانەی (لالە) لە سەر رێگای گوندی بەردەسور ,  بەنزینخانەی (خۆرنەوەزان ، كاروان ، سیروان ، ئەیوب) لە سەر رێگای ناحیەی ڕزگاری هەریەكەیان بە بڕی (٥٠٠) هەزار دینار پسولەی غەرامە كرانیان بۆ كراوە."

 

شەوی 3ی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماوەی 48 كاتكۆ قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، پیادەو كردنەوەی شوێنە گشتییەكانی راگەیاند، هاوكات هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران سزای ئەو كەس و شوێنانە بدەن كە پابەندی بڕیارەكە نابن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن