سلێمانی؛ بزانە داهاتی گەشتیاری لەم جەژنەدا چەند بووە؟

کوردستان

24/04/2023     ژمارەی بینراو 401

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەرۆژانی جەژندا، داهاتی گەشتیاری حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.
 
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند:"90%ی گەشتیارەكانی لە ڕۆژانی جەژندا كە هاتونەتە سلێمانی خەڵكی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون."

وتیشی:" خاوەن ڕێستۆرانت و چێشخانەكان و مۆڵەكان سودمەندی سەرەكی بوون و توانیویانە داهاتێكی باشیان دەستبكەوێت و بە گشتی داهاتی گەشتیاری لەم جەژنەدا حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بوە و 75 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی و هەر گەشتیارێك بە گشتی 100 دۆلار خەرج كردوە." وەك كەی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لەبارەی ژمارەی گەشتیارانەوە وتی:" چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ژمارە گەشتیارەكان بگاتە 100 هەزار و بەو پێیەش داهاتەكەی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن