دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

06/04/2020     ژمارەی بینراو 2441

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی بێت، ئەمڕۆو سبەی  6و 7-4-2020  مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن