ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دۆخی عیراق تاوتوێ دەكات

عێراق

18/05/2023     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە كۆبوونەوەیەكدا، پێشھاتەكانی رەوشی عیراق تاوتوێ دەكات.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كاتژمێر 17:00 بەكاتی بەغدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە و پێشھاتەكانی رەوشی عیراق تاوتوێ دەكات.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە،  جینین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق، بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكات.

بڕیارە جینین ھێنیس پلاسخارت، راپۆرتێك بخوێنێتەوە سەبارەت بە پێشھاتەكانی رەوشی عیراق، ھەروەھا كار و چالاكییەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن