پشووی رۆژانی شەممە لەچەند فەرمانگەیەك هەڵدەوەشێتەوە

عێراق

18/05/2023     ژمارەی بینراو 2309

راچڵەكین -

بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عیراق، پشووی رۆژانی شەممە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و نشینگەو ناسنامەی باری شارستانی، هەڵدەوەشێتەوەو وەك رۆژانی دیكە دەوامی ئاسایی دەكرێت.

بەگوێرەی نوسراوێك، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەواژۆی لیوا ریاز جوندی كەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عیراق بەوەكالەت دەرچووە، لەسەر بڕیاری عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ، لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممە هەڵدەوەشێتەوەو كارمەندانی مەدەنی و سەربازی لەو فەرمانگانە، دەوامی ئاسایی دەكەن.

بەپێی بڕیارەكەی وەزیری ناوخۆی عیراق، دەوامی كارمەندانی مەدەنی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و نشینگەو ناسنامەی باری شارستانی، تا كاتژمێر 6ی ئێوارە دەبێت، دەوامی كارمەندە سەربازییەكانیش تا كاتژمێر 10 شەو بەردەوام دەبێت.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن