هێشوویەک ترێ
ڕاچڵهكین-
کاتێک تهماشای هێشوویەک ترێ دەکهیت ماوەیەکی ناسروشتی لە نێوان بۆڵەکاندا هەیە هۆكارەکەشی وەرینی گوڵەکانە، و کاتێک بۆڵی وردی بێ دەنک دەبینین هۆکارەکەی کێشەی پیتاندنە.
هۆکاری ئهم دوانە دەگەڕێتەوە بۆ:
1- بەرگرتنی زۆر کە مێوەکە ناتوانێت پەروەردەیان بکات کە زۆرینەی هێشوە ترێیەکان بەپێی جۆرەکەی لە سەد بۆ بۆ دووسەد بۆڵن .
2- کەم خۆراکی وبێ پیتی زەویەکە.
3- نزمبوونەوەی پلەی گەرما بۆ خوار دەپلە هۆکارێکە بۆ نەپیتاندن،باشترین پلە دەوروبەری بیست پلەیە.
4- باران بارینی زۆر لەکاتی گوڵدا دەبێتە هۆی شتنەوەی دەنکە هەڵاڵەکان وپیتاندن کەم دەکاتەوە.
5- ڕەشەبای بەهێز کاریگەری هەیە لە سەر پیتاندن.
6- دەردو نەخۆشیەکانی ڕوەکیش کاریگەریان دەبێت.