بڕیارێکی نوێ لە وەزیری داراییەوە

ئابوری

23/05/2023     ژمارەی بینراو 257

راچڵەکین –

بە پێی گشتاندێکی وەزارەتی دارایی، بڕیار لەسەر رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان درا.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، "بڕیاردرا بە رێكخستنەوە و بە ناوەندیكردنی سەرجەم داهاتە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك كە گشت داهاتەكان لە هەژماری داخراوی تایبەت بە داهاتە گشتییەكان دابنرێن و بە (اشعار) بخرێنەسەر هەژماری داخراوی وەزارەتی دارایی لە بانكی منارە".

گشتاندنەکە پاڵپشت بە بڕیارەکەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان دراوە کە سەبارەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی ئەنجام درا.

گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی بەستراو بە وەزارەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن