دادگایەکی عیراق سزای لەسێدارەدانی بۆ سەرکردەیەکی داعش دەرکرد

عێراق

23/05/2023     ژمارەی بینراو 169

راچڵەکین –

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند: سزای لەسێدارەدان بۆ سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی بابل بەتاوانی تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی سەقڵاوییە باکووری رۆژئاوای شاری فەلـلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار، سزای لەسێدارەدانی بۆ سەرکردیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرکردووە.

روونیشیکردەوە لەو تەقینەوەیەدا چوار سەرباز کوژراون و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون بێ ئەوەی باس لە مێژووەکەی بکات.

راشیگەیاند تیرۆریستەکە، بەرپرسی سەربازیی گشتیی بووە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەوەشی خستەڕوو کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن