نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوەكەی ئەمشەوی سەیدسادق

کوردستان

23/05/2023     ژمارەی بینراو 2959

راچڵەكین -

بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان چەند كەسێك لە قەزای سەیدسادق، پێنج كەس بریندار بوون و برینی سێ لە بریندارەكانیش سەختە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان چەند كەسێك كە خزمی یەكترن، شەڕو پێكدادان لە سەیدسادق روویداوەو بەهۆیەوە پێنج كەس بە گوللەو چەقۆ بریندار بوون.

سێ لە بریندارەكان بەهۆی سەختیی برینەكانیان، رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون، تائێستاش پۆلیسی قەزای سەیدسادق هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن