ڕاچڵەکین سپۆرت -
فابریزۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، دووپاتی کردەوە کە یاریزانێکی میلان خۆی ئامادە دەکات بۆ جێهێشتنی ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری، لە ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینەدا.
ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "دیڤۆک ئۆریگی چانسی ئەوەی هەیە لە هاویندا میلان بەجێبهێڵێت، یانە ئینگلیز و تورکییەکان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە میلانۆوە کرد، بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەوە نەیتوانی زۆر بەشداری لە یارییەکاندا بکات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا هیچ شتێکی پێشکەوتوو لەم بابەتەدا نییە.
هەروەها سەبارەت بە خواستی ئەستۆن ڤێلا بۆ کڕینی ئەو یاریزانە، ڕۆمانۆ وتی: "هیچ شتێک لەم بابەتەدا نییە، سەرەڕای ئەو هەواڵە بەرفراوانە".
بەم دواییە ناوی ئۆریگی پەیوەست بوو بە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی بێشکتاشەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی جاکسۆن مولیکای کۆنگۆیی ریزی یانە تورکییەکە جێدەهێڵێت.