بەڤیدیۆ، ڕۆدریگۆ بووە فریادڕەسی ڕیاڵ مەدرید

وەرزش

24/05/2023     ژمارەی بینراو 72

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 36 ی خولی پلە یەکی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانە ڕایۆ ڤاییکانۆ بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شاهانەکان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەرەتا کەریم بێنزێما یەکەم گۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام 84 دا رائول تۆماس یارییەکەی یەکسانکردەوە، دواتر لە دواساتەکانی یارییەکەدا ڕۆدریگۆ جۆیس گۆڵی سەرکەوتنی بۆ مێرێنگی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 74 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی دووەمدایە، ڤاییکانۆ بە 46 خاڵ لە خانەی یانزەیەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن