وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 ئاشكرا دەكرێت

ئابوری

25/05/2023     ژمارەی بینراو 339


راچڵەكین- 

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ئاشكرا دەكات.

محەمەد حەلبوسی، رایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆژەیاساكە رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە دەكات و رۆژی شەممەی داهاتوو 27-5-2023 لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەر دەدرێت.

وتیشی، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران چەند گۆڕانكارییەكی لە پرۆژەیاساكەدا ئەنجامداوە كەلەبەرژەوەندی گشتیدایە.

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023ـی عیراق قەبارەكەی زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێمی كوردستان تێیدا بە رێژەی 12.6٪ دیاریكراوە، كە زیاتر لە 16 تریلیۆن و دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن