هەدەپە و پارتی چەپی سەوز: دانانی قەییوم كە ئیرادەی خەڵك زەوت دەكەن قبوڵكراو نییە

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 145

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی پارتی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە) و پارتی ئایندەی چەپ و سەوزەكان (پارتی چەپی سەوز) كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا.

لەو راگەیەندراوەدا كە لە دوای كۆبوونەوەكە لەلایەن هەدەپەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەبەوەكراوە، لەسەر بنەمای ئەو كێشانەی كە توركیا پێیدا تێدەپەڕێت چەند هەڵسوكەوتێك هەیە كە لە رووی دیموكراسی و یاساوە لەگەڵ پرەنسیپە جیهانییەكان ناگونجێت و سیاسەتی قەییوم كە یاسای هەڵبژاردنەكان، ئیرادەی خەڵك و دیموكراسیی خۆجێی لەناوبردووە لەسەرووی ئەم هەڵسوكەوتانەوە دێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: "دانانی قەییوم كە ئیرادەی خەڵك زەوت دەكەن لە رووی دیموكراسی و یاساوە قبوڵكراو نییە"، لە راگەیەندراوەكەدا هەروەها هاتووە: "ئەو خاڵانەی كە پەیوەندی بەم پرسەوە هەیە لەو پرۆتۆكۆلەی كە ئەمڕۆ بەڕێز كڵچدارئۆغڵو رایگەیاند، لەگەڵ پرەنسیپەكانی دیموكراسیی جیهانی یەك ناگرێتەوە. هەڵوێست و رەخنەمان روون و ئاشكرایە. جێبەجێكردنی قەییوم نەك تەنها لە دیاربەكر بەڵكو لە ئیستانبوڵ و بەشێوەیەكی گشتی كێشەی هەموومانە".

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، پرسی خەبات لە پێناو دیموكراسی، یاسا و دادپەروەری بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری ئەو گەمانەن كە دەكرێت و ئەو بۆسانەی كە دانراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی ٢٨ی ئایار و دواتری كە بۆ وڵاتەكە وەكو ریفراندۆمێكی لێهاتووە. ئەو هەڵسەنگاندنەی كە ئەمڕۆ دەستمان پێكردووە لەگەڵ پێكهاتەكان و دامەزراوەكانی پارتەكانمان بەردەوامی پێدەدەین. لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەكانمان، سبەی بڕیاری كۆتاییمان و راگەیەندراومان سەبارەت بە هەڵوێستمان لە هەڵبژاردنەكان بۆ خەڵكەكەمان رادەگەیەنین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن