هەشت كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردەستگیركران

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 129

ئەرشیف

راچڵەكین-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەستگیركردنی هەشت كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی  ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:" هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە 15-5-2023 توانیان گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و پێكهاتوون لە هەشت كەس هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ ) و ئامڕازەكانی بەكارهێنان و پێوانەكردنی ماددەی هۆشبەر ."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتباران بە ماددەكانی ( 26 ) و ( 30  ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە ."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن