مانچینی: مان سیتی لە ئینتەرمیلان باشتر نییە

وەرزش

25/05/2023     ژمارەی بینراو 42

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باسی لە چانسی ئینتەرمیلان و مانچستەر سیتی کرد بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا.

مانچینی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، یانە ئیتاڵییەکان ئامانجیان ئەوەیە نازناوی یانەکانی ئەوروپا لەم وەرزەدا کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارێکی ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵ نییە، سێ یانە ئیتاڵییەکە کە گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا، ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی ئیتاڵیای تێدایە، ئەمەش زۆر گرنگە".

جێگای سەرنجە ئینتەرمیلان گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ڕۆما گەیشتە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ، فیۆرێنتینا یاری کۆتایی خولی کۆنفرانس لیگ دەکات.

مانچینی ڕاهێنەری پێشووی مان سیتی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کۆمەڵێكی گەورە هەیە کە پێشبینی دەکەن مان سیتی لەسەر حیسابی ئینتەرمیلان ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بابەتەکە یەکلایی نەبووەتەوە، ئینتەرمیلانیش یانەیەکی بەهێزە و دەتوانێت نازناوەکە بەدەست بهێنێت".

ئیتاڵیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە 15ی حوزەیران لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکان، تەنها 5 ڕۆژ دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، 8 ڕۆژ لە یاری کۆتایی کۆنفرانس لیگ، و 11 ڕۆژ لە کۆتایی خولی ئیتاڵیا.

لەسەر ئەم بابەتە، مانچینی وتی: "خۆزگە بەروارەکان جیاواز بوونایە بۆ ئەوەی ڕۆژی زیاترمان هەبێت بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکی باشمان بکردایە".

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن