بەڕێوەبەری کارەکانی: ڤێراتی دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا

وەرزش

25/05/2023     ژمارەی بینراو 70

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕافایلا پیمنتا بریکاری مارکۆ ڤێراتی ئەستێرەی ئیتاڵی، دووپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانە حەز دەکات ڕۆژێک بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و گەشتەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان کۆتایی پێبهێنێت.

 

ڤێراتی بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕێت لە ژیانی وەرزشیدا، لەم وەرزەشدا لەگەڵ سان جێرمان ڕەخنەی توندی لێگیرا، بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئەو هیوایە بەدەستبهێنێت کە هاندەران لەسەری دایانابوو.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "کالچیۆ میرکاتۆ"، پیمێنتا دووپاتیکردەوە کە ڤێراتی هەمیشە ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کەی ئەوە ڕوودەدات.

 

پیمینتا وتیشی: "هەمیشە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا، ئێستا پاریس سان جێرمان دەبێت خولی فەرەنسی تەواو بکات، دواتر دەبینین بزانین چی ڕوودەدات".

جێگای سەرنجە مارکۆ ڤێراتی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە ساڵی ٢٠١٢ وە لە یانەی پێسکاراوە ڕووی لە پاریس سانجێرمان کردبووە.

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن