رووسیا زیاتر لە 100 سەربازی بەدیلگیراوی ئۆكراینی ئازاد دەكات

جیهان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 217

راچڵەكین-

لە چوارچێوەی دوایین ئاوڵوگۆڕی دیل لە نێوان رووسیا و ئۆكراینادا، 106 سەربازی ئۆكراینی ئازادكران.

ئاندرێ یەرماك، سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكایەتی دەوڵەتی ئۆكراینا، لە پایامێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆكراینا و رووسیا ئەنجامدراوەو
106 سەربازی ئۆكراینی كە هەشتیان ئەفسەرن، ئازادكراون.

یەرماك روونیكردووەتەوە، ئەو سەربازانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئۆكراینا بە گشتی ئەوانەن كە لە ئاڕاستەی بەخموت لە ئەركدابوون و وتی: "زۆربەی ئەوانەی كە ئازادكراون وەكو ونبوو قبوڵكرابوون. كەسوكاری ئەم كەسانە بە دۆخێكی زۆر خراپدا تێپەڕیبوون".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن