لە سەرانسەری جیهاندا 928 ملیۆن تۆن شیر بەرهەمدەهێندرێت

هەمەڕەنگ

31/05/2023     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

بەرهەمهێنانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا، جگە لە ئەورووپا و ئۆقیانوس زیادی كردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 928 ملیۆن تۆن.

لە جیهاندا 1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك وەك ''رۆژی جیهانی شیر'' یاد دەكرێتەوە، بەگوێرەی چەند ئامارێكی فەرمی، بەرهەمهێنانی شیر لە ساڵی 2021دا، كەمێك كەمیكردووە و جگە لە ئەوروپا و ئۆقیانوس لە هەموو ناوچەكاندا زیادی كردووە و گەیشتووەتە 928 ملیۆن تۆن.

لە كیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی لە هیندستان، چین و پاكستان بەرهەمهێنانی شیر بە بەراورد بە ساڵی پێشتر سەدا 2.9 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 400 ملیۆن تۆن.

لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرێت بەكاربردنی بەرهەمەكانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا لە 10 ساڵی داهاتوودا زیاد بكات، زیادبوونی خواست لەسەر شیر لە هیندستان، پاكستان و ئەفریقا وەك هۆكاری سەرەكی ئەوە خراوەتەڕوو.

بەپێی پێشبینییەكانی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان، چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 031دا، زیاتر لەسەدا 30ی بەرهەمی شیری جیهان هیندستان و پاكستان بەرهەمی بهێنن.

سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمهێنانی شیر لە 10 ساڵی رابردوودا، پێشبینی دەكرێت چین بەرگریی لە پێگەی خۆی بكات وەك گەورەترین هەناردەكاری شیر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن