ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە چۆن سوود لە ئەستێرە بە خواستنەکانی وەربگرێت و قەرەبووی بەشێک لە یاریزانە ڕۆیشتووەکان بکاتەوە و هێڵەکانی بەهێزتر بکات.
لەنێو ئەو ئەستێرانە یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گەڕانەوەی دەکات، ئیبراهیم دیازی ئیسپانی هەیە کە لە وەرزی 2021-2022دا لەگەڵ یانەی میلان توانی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.
لەم چوارچێوەیەشدا فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، لە تویتەر نووسیویەتی، یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیبراهیم دیاز، دانوستانەکان زۆر پێشکەوتوون و نزیکە لە تەواوبوون.
لە درێژەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بوەشکردووە، گرێبەستە نوێیەکە تا هاوینی ٢٠٢٧ درێژ دەکرێتەوە، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واژۆ دەکرێت.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاند" دیاز وەک گرێبەستێکی نوێ پێشکەش دەکرێت، چونکە ئەوان بە بەشێکی گرنگی پێکهاتەی بنەڕەتی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی داهاتوودا دەزانن.
ڕیال مەدرید وەرزی 2022-2023ی بە یەک نازناو کۆتایی پێهێنا کە جامی شابوو، لە هەمان کاتدا لالیگا و جامی سوپەری دۆڕاند، هەروەها چامپیۆنزلیگی لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر مان سیتی ماڵئاوایی کرد.