ئێران؛ زیاتر لە 600 كەس بەم هۆكارە گیانیان لەدەستدا

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 879

راچڵەكین-

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 600 كەس لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بەهۆی ژەهراوی بوونەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ‌ئێران بەهۆی خواردنەوەی كحول (سپرتۆ) كە گوایە باشە بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ،‌‌ ژاهراویبوون و گیانیان لەدەستداوە ٦٠٠ كەسی تێپەڕاند.

غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژ دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سازی كرد، ئاماژەی بەوە كردووە:" بە هۆی ژاهراویبوون بە كحول (سپرتۆ) سەدان كەس گیانیان لەدەستداوە."

ئیسماعیلی باسی لەوە كرد:" مایەی نیگەرانییە بەهۆی ئەو دەنگویەوە كە گوایە كحول (سپرتۆ) بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ باشە، خەڵكی دەیخۆنەوە و بەو هۆیەشەوە گیان لەدەستدەدەن."

راشیگەیاند ''‌خواردنەوەی كحول (سپرتۆ) چارەسەر نییە و دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ نییە''.

وتیشی: ''لەسەرتاسەری وڵات زیاتر لە سێ هەزار كەس ژەهراویبوون، زیاتر لە ٦٠٠ كەسیش گیانیان لەدەستداوە''.

ئیسماعیلی، ئەوەشی خستەڕوو:" كحول (سپرتۆ) بەشێوەیەكی نایاسایی لە وڵاتدا بەرهەمدەهێنرێت و زۆربەی ستاندارتی پێویستی نییە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە بەرهەمهێنەرانی دەستگیركراون و بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن