گۆگڵ سوپاسی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
پێگه‌ی گۆگڵ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا له‌ڕێی گرافیكێكی تایبه‌ته‌و ئه‌مڕۆ 7 ی ئه‌پڕیل سوپاسی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی له ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان پێشكه‌شی توشبووانی ڤایرۆسی كۆررنای ده‌كه‌ن و ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو گۆگڵ له‌ڕێی گرافیكه‌وه داوای له هاوڵاتیان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و خۆیان بپارێزن و دوێنێش سوپاسگوازاری ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی و توێژه‌ره‌وه‌كانی كرد كه له بواری زانستیدا كارده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆش سوپاسی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌رستاره‌كانی كردوه.