مانگ
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بۆشای ئاسمان و كه‌شوهه‌وا ناسا له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌یان له تویته‌ر ئاشكرای كردوه ئه‌مشه‌و دیارده‌ی سوپه‌ر موون ڕوده‌دات و مانگ به گه‌وره‌ترین قه‌باره ده‌بینرێت و له سه‌رتای ده‌ركه‌وتنیدا ڕه‌نگی په‌مه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت.
له پۆسته‌كه‌دا هاتووه ئه‌مشه‌و مانگ به گه‌وره‌ترین قه‌باره ده‌بینرێت به‌جۆرێك له ئه‌مساڵدا مانگ به‌و شێوه‌یه نه‌بینراوه.
بەپێی یاسای سێیەمی کیپلەر، لە خولگەیەکی هێلکەیی (بڕگەی ناتەواو) بە دەوری زەوی دەسوڕێتەوە لە ماوەی ٢٧ ڕۆژ، کە زەوی دەکەوێتە یەکێک لە چەقەکانی (دوو چەقی هەیە)، کاتێک مانگ لە دوورترین خاڵە لە زەوی پێی دەگوترێ Apogee نزیکەی ٤٠٠ هەزار كیلۆمه‌تر لە زەوی دوورە، وە کاتێک لە نزیکترین خاڵە لەگەڵ زەوی، پێی دەوترێ Perigee، نزیکەی ٣٥٠ هەزار کم دوورە لە زەوی و ئه‌مشه‌و مانگ لە نزیکترین خاڵە لەگەڵ زەوی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و مانگ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ترین و به ڕه‌نگی په‌مه‌یی ببینرێت و باشترین كات بۆ بینینی مانگ كاتژمێر 10:35 ه‌وه، ئه‌م دیارده‌یه پێی ده‌وترێت" مانگی ته‌واوی به‌هاره " و ناوه‌كه‌ی له‌وه لێنراوه كه گوڵه خۆڕسكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكور كه پێیان ده‌وترێت" قه‌وزه په‌مه‌ییه‌كان"له سه‌ره‌تای به‌هاردا ده‌گه‌شێنه‌وه و له نه‌ریتی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌م دیارده‌یه به مژده‌هێنه‌ری به‌هار ناوده‌برێت.
پێش ئه‌وه‌ی مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ئاسمان هه‌ڵكشێت ڕه‌نگه‌كه‌ی په‌مه‌ییه و هۆكاره‌كه‌شی كاریگه‌ری به‌رگی هه‌وا و به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆره.
له ساڵێكدا 12 جار مانگ پڕ ده‌بێت به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له 1 و 31 ی مانگدا ته‌واو پڕ ببێت و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی سروشتی تایبه‌ت و جیاواز ده‌بێت.