سەدان گەشتیاری ئێرانی دێنە ناو عێراق

عێراق

07/04/2020     ژمارەی بینراو 696

راچڵەكین

سەرباری بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و داخستنی دەروازە سنورییەكان، هاتنی هاوڵاتیانی ئێران بۆ عێراق بەردەوامەو ئەمڕۆش چەندین پاسی پڕ لە گەشتیار لەو وڵاتەوە لەرێگەی بەسرە هاتنە ناو خاكی عێراق.

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 7-4-2020، ژمارەیەكی  زۆر هاوڵاتی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی ئاینیی، لەرێگەی دەروازەی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، هاتوونەتە ناو عێراق.

لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبیلی پۆلیسی عێراقی پاسەوانیی لەو گەشتیارە ئێرانییانە دەكات و لەبەردەم پاسەكاندا دەڕوات.

هاتنی ئەو گەشتیارە ئێرانییانە لەكاتێكدایە حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بەڕووی هاتووچۆی هاوڵاتیان داخستووەو تەنها رێگە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن