توركیا لەیەك رۆژدا هەزاران توشبووی كۆرۆنا تۆمار دەكات

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی توركیا، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی رادەگەیەنێت و ئەمڕۆش نزیكەی 3900 توشبووی نوێ تۆماركران.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، ئەمڕۆ 7-4-2020، 3 هەزارو 892 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هاوكات 76 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە توركیا گەیشتووەتە 34 هەزارو 109 حاڵەت، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 725 كەس بەرزبووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا لە ترسی تەشەسەندنی زیاتری كۆرۆناو بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی بەرفراوان، چەندین رێكاری توندیان گرتووەتەبەرو چەند شارو ناوچەیەكیش بە تەواوەتی كەرەنیتن كراون و جووڵەی بازرگانیش بەڕێژەیەكی زۆر راگیراوە، هاوكات كەرتی گەشتیاریش كە بە شادەماری ئابووری ئەو وڵاتە دادەنرێت، پەكی كەوتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن