سیستانی و سەدر ئامادەنەبوون چاویان بە فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس بكەوێت

عێراق

08/04/2020     ژمارەی بینراو 478

ئیسماعیل قائانی

راچڵەكین-

ماڵپەرێكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق و موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رەتیانكردووەتەوە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس ببینن كە هەفتەی رابردوو سەردانی عیراقی كردووە. 

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ڕوونیكردووەتەوە، سیستانی شیعەكان ئامادە نەبووە قائانی ببینێت و موقتەدا سەدریش كە بڕیاربوو لە نەجەف لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودس كۆببێتەوە، بە نامەیەك كە لە ڕێی ئەبو دوعا عیساوی ڕاوێژكاری سەربازییەەوە ئاڕاستەی كردووە، دیدارەكەی ڕەتكردووەتەوە و نووسیوێتی: "نابێت دەستوەردانی بێگانە لە كاروباری ناوخۆی عیراقدا هەبێت."

ئەسعەد مورشیدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند، سەردانەكەی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا گونجاو نەبووە، هەوڵێكی روونە بۆ دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتیی نوێی عێراق.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەرە ئەمریكییەكە، فەرماندەی فەیلەقی قودس چاوی بە سیاسییەكانی كورد و سوننەكان نەكەوتووە، ئەمەش بە پێچەوانەی قاسم سولەیمانییە كە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ سیاسییەكانی دەرەوەی بازنەی شیعەكاندا هەبووە. هەروەها بە پێچەوانەی سولەیمانی ، قائانی زمانی عەرەبی نازانێت و كەسێكی كاریزما نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن