ئێران؛ نزیكەی 30 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

جیهان

08/04/2020     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەو تائێستا 29هەزارو 812 كەس چاكبوونەتەوە.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە، لە٢٤ كاتكۆی رابردوودا ١21 كەسی دیكە به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جیهانپور ئاماژەی بەوەكرد، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و سێ كەس، ژمارەی توشبووانیش هەزار و 997 كەس زیادیكردووە و گەیشتووەتە 67 هەزار و 286 كەس.

وتیشی، باری تەندروستیی سێ هەزار و 956 كەس ناجێگیرە.

بۆ یەكەمجار پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێران لە شاری قوم-ی ئەو وڵاتە دەركەوت و دواتر بە تەواوی شارەكانی دیكەیدا بڵاوبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن