له نه‌ریتی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا پیاوان موستیله‌ی زیوو و نقێمدار به به‌رده پیرۆزه‌كان زۆرجار ده‌كه‌نه په‌نجه توته یان په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه له ده‌ستی ڕاستیان.
محمد باقر پسپۆڕی بواری به‌رده پیرۆزه‌كانه و خاوه‌نی فرۆشگای تایبه‌ته به به‌رده پیرۆزه‌كان له لوبنان ده‌ڵێت"شه‌ش به‌ردی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئاینی موسوڵمانان بۆ خۆڕازاندنه‌وه به‌كاریده‌هێنن له‌وانه‌ش"فه‌یروز و ئاسنی چینی و دری نه‌جه‌فی و عه‌قیق و یاقوت و زومورد"
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبۆته‌وه له دوای كوشتنی موستیله‌كه‌ی په‌نجه‌ی قاسم سوله‌یمانی له جۆری عه‌قیق ی یه‌مه‌نیه یه‌كێكه له خۆشه‌ویست ترین به‌رده پیرۆزه‌كان له‌لای موسوڵمانان و پێده‌چێت ئه‌مه دیاری بوبێت له‌لایه‌ن ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ی "